38
زووم..
بە بڕیاری قەیومی گەورەشارەوانیی مێردینی باکووری کوردستان، کۆتایی بە کاری 46 کارمەندی شارەوانییەکە هێنرا.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئاڕتی گەرچەک، قەیومی گەورەشارەوانیی مێردین بەبێ پیشاندانی هیچ هۆکارێک، کۆتایی بەکاری ئەو 46 کارمەندە هێناوە.
لە چواری کانونی یەکەمی 2024، حکومەتى تورکیا قەیومی لەسەر گەورەشارەوانیی مێردین دانا، لەوکاتەوە تائێستا قەیوم کۆتایی بە کاری 236 کارمەندی شارەوانییەکە هێناوە.
لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی 2024 ئەحمەد تورک وەک کاندیدی دەم پارتی توانی رێژەى سەدا 57 پۆینت چواری دەنگەکان بەدەستبهێنێت و بە سەرۆکشارەوانیی مێردین هەڵبژێردرێت، بەڵام دواتر دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو قەیوم دانرا.