33
زووم..
شەش لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوایان لە خەڵک کردووە مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدەن، بازاڕ و ناوەندەکانی کار و پەروەردە دابخەن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی ئێران، راگەیەندراوەکەیان واژۆ کردووە.
لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی باسی دوو ژنە چالاکی کورد دەکەن و دەڵێن، بەهۆی هەڕەشەی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، دەبێت رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ رزگارکردنیان لە سزای لەسێدارەدان، یەکێک لەو کارانەی پێویستە بکرێت مانگرتنی گشتییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.