57
زووم..
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێکی گەشتیاری لە پارێزگای بۆڵوی تورکیا، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبوونەوە، 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 51 کەسی دیکەش بریندارن.
رۆژنامەى سۆزجو نووسیویەتی، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە ژمارەی قوربانییەکان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیاد بووە، تیمی ئاگرکوژێنەوە لە دوای 45 خولەک گەیشتوونەتە شوێنەکە.
رووکەشی ئوتێلەکە بە دار داپۆشرابوو، بەوهۆیەوە ئاگرەکە زووتر تەشەنەی کرد. لە هۆتێلەکە سیستمی ئاگرکوژێنەوە بە ئاوی تێدا نەبووە، هەروەها پلیکانەى چوونەدەرەوە بۆ کاتی ناکاو لە شوێنێکی داخراودا بووە.
حکومەتی تورکیا، بۆ ئەو رووداوە، رۆژێک ماتەمینی راگەیاندووە، هاوکات خاوەنی هۆتێلەکە و هەشت کەسی دیکەش بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستگیر کراون.