55
زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئاگرەکەى هۆتێلەکەی بۆڵو نیگەرانی کردوون و هەموو هەنگاوێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەوانەی لە پشت کەوتنەوەی ئاگرەکەوەن.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی ئاکیت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتوویەتی، ئەوانەی کەمتەرخەم و بەرپرسیارن لە کەوتنەوەى ئاگرەکە، دەبێت بەقورسی باجەکەى بدەن.
گوتووشیەتی، بەدواداچوونەکان لەسەر رووداوەکە بەردەوامن و لە بەرامبەر ئەوانەی کەمتەرخەم بوون و هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە بوون هەنگاوی یاسایی دەنێن.
دوێنێ ئاگر لە هۆتێلێکی گەشتیاری لە پارێزگای بۆڵو کەوتەوە، بەهۆیەوە 76 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش بریندارن.