46
زووم..
بەهۆی رەخەگرتن لە سیاسەتى سەرۆککۆماری تورکیا، ئومید ئۆزداغ، سەرۆکی گشتیی زەفەر پارتی، لە دوای رۆژێک لە دەستبەسەرکرتنى، دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی دا و پاشان رەوانەى زیندان کرا.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، دادگا وەک بەڵگە، 11 پۆستی ناوبراوی لە پلاتفۆرمی ئێکس وەک تۆمەت و بانگەشەکردن و هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی سەرۆککۆمار پیشانداوە.
هاوکات، ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاندووە، میللەت بۆ ئەوە دەنگی بە ئەردۆغان نەداوە تا نەیارە سیاسییەکانی بخاتە زیندانەوە.
ئۆزال گوتووشیەتی، دادگا بە سیاسی کراوە و دەسەڵات لە بەرژەوەندیی خۆی بەکاری دەهێنێت.