29
زووم..
سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە لە شوێنی خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف.
گوتیشی، دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە رۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایەکە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.
بارزانی دەشڵێت، هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی سەرجەم ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لە دژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.