40
زووم..
ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشیی زەفەر پارتی لەپاش وەرگرتنى لێدوان لە دادگای ئیستەنبوڵ ئازاد کرا.
بە گوێرەى هەواڵێکی تی 24، ئۆزداغ لەلایەن پۆلیسەوە لە ئەنقەرە دەستبەسەر کرابو دواتر هێنرایەوە ئیستەنبوڵ لەپاش وەرگرتنى لێدوان ناوبراو ئازادکرا.
بە گوێرەى هەواڵەکە هۆکاری دەستگیرکردنەکەى بۆ ئەو گوتانەی دەگەڕێتەوە، چەند رۆژێک پێش ئێستا لە ئەنتاڵیا بۆ ئەندامای پارتەکەى پێشکەشی کردبوو.
داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی سوکایەتی بە سەرۆککۆماری تورکیا و هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی داوەتەپاڵ.
ئۆزداغ لەماوەى رابردوودا رەخنەى توندی لە سیاسەتی حکومەت دەگرت بە تایبەتی لە دۆسیەى پەنابەرە سورییەکان و دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان.