20
زووم..
فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردومانی کارگەیەکی پیشەسازی لە کۆبانێ کرد، لە بەنداوی تشرینیش دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جیهاد نەبۆ، زوومی رۆژاڤا، فڕۆکە جەنگەییەکانی تورکیا لە باشووری کۆبانێ، بۆردومانی کارگەیەکی پیشەسازییان کردووە، کارگەکە بەشێکی زۆری سووتاوە و بەشێکی دیکەشی لەگەڵ زەوی تەخت بووە.
زوومی رۆژاڤا دەشڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو مەدەنیانەیان بۆردومان کرد، کە لەبەنداوی تشرین بوونەتە قەڵغانی مرۆیی و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.