زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس رایگەیاند، شاندەکەیان لە بەغداد گەڕاوەتەوە و چەند رۆژێکە کاری جدی بۆ دەستە بەرکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ئەو باسی لەوە کردووە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وایان کردووە خەڵک چاوەڕێ بن بزانن بەرەو کوێیان دەبات، گوتیشی، هەموو هەوڵێک دەدەن لە کێشەکانەوە تێوەنەگلێن، بەڵام ئەگەر بتوانن رۆڵی ئەرێنی لە باشترکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ببینن، درێغی ناکەن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوادارە گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەندیی ناوچەکەدا بن و دەڵێت، هیچ شتێک لەوە باشتر نییە لە کوردستان یەک هەڵوێست و یەکدەنگ و یەکڕیز بین، هەوڵی جدییش هەیە بۆ نزیککردنەوەی بیر و بۆچوونەکان، لەگەڵ لایەنەکانی سوریا قسەمان کردووە تاوەکو بەیەکەوە بتوانین داوای مافە رەواکانی کورد بکەین.