85
زووم..
سەرچاوەیەکی تایبەت بە زوومی راگەیاند، هێزێکی کۆماندۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئاسایشی گەرمیان و پەلاماری بەڕێوبەری ئاسایشی ناحیەی مەیدانیان داوە و ئاسایشێکیشیان چەک کردووە.
سەرچاوەکە گوتیشی، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان تاوانبارێکیان دەستگیرکردووە، کە لە باخێکدا تەقەی کردووە، تاوانبارەکە نزیک لە هێزەکانی کۆماندۆ بووە، بەوهۆیەوە، هێزەکانی کۆماندۆ هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسایشی گەرمیان لە مەیدان.
هەر بە گوتەی سەرچاوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە ئاسایشی گەرمیان سکاڵای لەسەر هێزەکانی کۆماندۆ تۆمارکردووە.