زووم..
لە دوو رووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی غاز لە تورکیا و باکووری کوردستان، 10 کەس گیانیان لە دەستدا و 36 کەسی دیکە برینداربوون.
لە ساتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ئاگر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پارێزگای بۆلۆی تورکیا کەوتەوە، بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، ئاگرەکە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریی تایبەت بە یارییەکانی سەر بەفر کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە، 32 کەسی دیکە بریندارن بوون.
هەروەها لە ناوچەیەکی گەشییاری لە سێواسی باکووری کوردستان تەقینەوە لە هۆتێلێک روویدا، بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی غازی سروشتییەوە بووە. لە پاش تەقینەوەکە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی روویداوەکە.

دیمەنی هۆتێلە سووتاوەکەی بۆلۆ کە تێیدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا