29
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە تورکیا 452 کەس کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سوری، لە 24 کاتژمێری رابردوودا پێنج ئەندامی گرووپەکان کوژران، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدەش برینداربوون.
دوێنێ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا هێرشیان کردەسەر گوندێکی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج، دوای ئەوە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هەسەدە دروستبووە.
بە درۆنی تورکی هێرش کراوەتەسەر ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و شەڕ و پێکدادانیش لەو سنوورە بەردەوامە.