زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ تۆمارکردنی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری من، بڕیاریدا کار بە فۆڕمی ئۆنلاین بکات، بەڵام لە فۆڕمەکەدا بژاردەی بانکەکانی ئاڕتی و جیهانی تێدانییە.
وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
دەشڵێت، بژاردە نوێیەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆمار بکەن.
سەرەتا لەپاڵ بانکەکانی ئاڕتی و جیهان، فۆرمەکە بژاردەی بانکی تی بی ئای-یشی تێدا نەبوو، بەڵام دوای بەدواداچوونی زووم و ئاگادارکردنەوەی بانکەکە لەلایەن زوومی سلێمانییەوە، بژاردەی تی بی ئای زیادکرا.