زووم…
ئەمڕۆ تیمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەکار دەبن، یەکشەممەی داهاتووش بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانى عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا و لێکتێگەیشنیان لەسەر چارەسەکردنی مووچە، بە زوومی گوت، کۆبوونەوەکە گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هەردوو وەزارەتەکەی رەواندووەتەوە و لتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هەرێم و بەغداد لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش رێکبکەون.
شاندەکەی هەرێم بە شاندی دارایی عێراقیان گوتووە، ئامادەن لەسەدا پەنجای داهاتی ناوخۆ و نانەوتی رادەستی بەغدا بکەن، بەو مەرجەی بەغداد تەواوی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
دەشڵێت، شاندەکە جەختیان لەوەکردووەتە، ئەگەر بودجە هەموار بکرێتەوە، ئەوکاتە نەوت رادەستی بەغداد دەکەن و تەواوی شایستە داراییەکانیان بۆ رەوانە دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرا، بەغداد تەوای مووچەی مووچەخۆران بنێرێت و لە بەرامبەردا ئامادەن لەسەدا پەنجای داهاتە فیدراڵییەکان رادەست بکەن، کە مانگانە بڕەکەی 80 ملیار دینار دەبێت.
هاوکات لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، سۆران عومەر دەڵێ، یەکشەمەی داهاتوو لەسەر بنەمای ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەشی دارایی هەرێم و عێراق بڕیاریان لەسەر دەدرێت، چونکە ناردنی مووچەی مانگی یەکی هەرێم دوادەکەوێت.