51
زووم..
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و دەگەنە پلەی بەستن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژاوای عێراق، پلەکانی گەرما لە دابەزین بەردەوام دەبن، بە جۆرێک لە شەودا پلەی گەرما دەگاتە پلەی بەستن.
پێشبینیشی کردووە، هەوری چڕ ناوچەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ئەنبار و نەینەوا بگرێتەوە، ئاستی تەم بەرزدەبێتەوە بە جۆرێک مەودای بینین کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دەبێت.