27
زووم..
چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی کۆمەڵێک دۆسییەی ناوخۆیی و دەرەکی کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەکۆبوونەوەکەدا بە گرنگی دەزانن ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانن و گەل چاوەڕێیانە، بەزوویی پەسەند بکرێن، بەتایبەت هەمواری یاسای بودجە و باری کەسی.
هەروەها داوایان کردووە درێژە بە سیاسەتی پاراستنی هاوسەنگیی عێراق بدرێت لەگەڵ دەرەوە، سەردانەکانی سودانی و شاندە حکومییەکانیشیان بۆ وڵاتان بە سەرکەوتوو ناوبردووە.