33
زووم..
سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەشداریی عێراق لە کۆڕبەندی داڤۆس دووپاتکردنەوەی رۆڵی پەرەسەندووی عێراقە لە جیهاندا.
لەتیف رەشید سەرۆکۆماری عێراق بەشداری کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهانی لە داڤۆس کرد و جەختی لە رۆڵی عێراق کردەوە و گوتی، جێگەی شانازییە عێراق و هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتییەکی زۆر باش لە داڤۆس بەشدارن، چونکە کۆبوونەوەیەکی گرنگی ساڵانەی سەرکردە و کەسایەتییەکانی جیهانییە، بۆیە بەشداری لە داڤۆس جەخت لەسەر رۆڵی گەشەسەندنی عێراق دەکاتەوە لەسەر گۆڕەپانی جیهانی و پابەندبوونیان بەڕوبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان ئەویش لەڕێگەی دانوستان و داهێنان و هاوکاریکردنی یەکترەوە.