زووم..
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەتۆڕی ئێکیس نوسیویەتی، پیرۆزە سەرۆک، بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە، چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکارین لە گەیشتن بە سەقامگیری و تێکشکاندنی تیرۆر و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە رۆژاڤا، چونکە پێکەوە دەتوانین داهاتویەکی باشتر بۆ گەلەکانمان بونیات بنێین.
لەچەند رۆژی رابردوودا مەزڵوم عەبدی لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئەلعەرەبیە لەبارەی بەشدارینەکردنی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ گوتی، بابەتە ئەمنی نییە، بەڵکو بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە بووە.
پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە رۆژاڤای کوردستان زیادکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 200 بارهەڵگر و فڕۆکەی سەربازی و چەک و تەقەمەنی پێشکەوتووی بۆ ناوچەکانی رۆژاڤا گواستووەتەوە.