54
زووم..
نرخى یەک ئۆنس زێڕ بۆ دوو هەزار و 728 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین نرخە لە شەشى تشرینى دووەمى ساڵى رابردووەوە.
بەگوێرەى ماڵپەرى فۆڕێکس ستریت، یەکێک لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، هەڕەشەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمرکایە کە گوتبووى، باجى گومرگى سەر هاوردەى کەنەدا و مەکسیک زیاد دەکات، کە پێدەچێت ئەمساڵ ترەمپ جەنگێکى ئابورى بەرپا بکات، ئەوەش وایکردووە بازرگانەکان پەنا ببەنەبەر کڕینى زێڕ.
هەروەها پێشبینییەکان بۆ دابەزاندنى رێژەى سودى بانکى لەلایەن یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا لە 29ـی ئەم مانگە هۆکارێکى دیکەی بەرزبوونەوەی نرخى زێڕە.