زووم..
دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا 75 رۆژی مۆڵەت بە تیکتۆک دا بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەمریکا کارەکانی دەستپێبکاتەوە و بکەوێتەوە کار.
دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم رۆژی وەک سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک فەرمانی دەرکرد و یەکێک لەوانە مۆڵەتپێدانی بە تیکتۆک بوو کە بۆ ماوەی 75 رۆژ سزای قەدەغەکردنی لەسەر لابرد.
لەبارەی ئەوەی بۆچی بۆچوونی لەسەر تیکتۆک گۆڕاوە کە پێشتر دەیویست قەدەغەی بکات، ترەمپ گوتی: چونکە وەک پێشتر نەماوم و ئێستا بەکاریدەهێنم، تیکتۆکیش بەشێکی زۆری هی منداڵان و هەرزەکارانە، من چوومە تیکتۆک لە 36%ـی دەنگی گەنجانم بردەوە.
ئەو بڕیارەی ترەمپ مۆڵەتێکە بۆ تیکتۆک و حکومەتی ئەمریکا تا بتوانن بگەنە رێککەوتن لەو ماوەیەدا و کێشەکان چارەسەر بکەن.
تیکتۆک لە 19ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا لەکارکەوت و بەگوێرەی بڕیارەکە دەبێت کۆمپانیای بایت دانس، کە خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، سەرجەم پشکەکانی لە ئەمریکا بفرۆشێت بە کۆمپانیایەک کە چینی نەبێت.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد ئەم مۆڵەتە بۆ ئەوەیە لەگەڵ تیکتۆک رێککەون و 50%ـی قازانجی تیکتۆک وەربگرن.