35
زووم..
پەرلەمانی عێراق پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنی سبەینێیدا جیگیرکرد، سەرکردەیەکی سونەکانیش پشتیوانی خۆی بۆ پەسەندکردنی راگەیاند.
هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ هەمووارەکە پەسەند بکرێت، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە و سونە لە کاتی دەنگداندا کشانەوە، دانیشتنەکە هەڵگیرا.
پەرلەمان دووبارە دەنگدانی بە هەمووارەکە خستووەتەوە بەرنامەی کار و سبەی بۆجارێکی دیکە هەوڵی تێپەڕکردنی دەدات.
موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان رایگەیاند، زیانی راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک 18 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی وڵات نەوتە، بۆیە هیوادارن سەرۆکی هاوپەیمانییەکان و ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و پەرلەمانتاران پشتیوانی لە هەموارەکە بکەن.