31
زووم..
بەهۆی هێرشی بەردەوامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین، ئیدارەی خۆسەر داوادەکات هێزێکی نێودەوڵەتی لە بەنداوەکە جێگیربکرێت.
خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە هاوکارەکانی، قەیرانی سووریا قوڵتر دەکەنەوە و رێگرن گەلی سوریا لە ئاشتیدا بژی. هێرشەکان کۆمەڵگەی سوریا زیاتر پارچە دەکەن.
ئامانجی هێرشی تورکیا و گرووپەکانی بەنداوی تشرینە، سەرەڕای ناردنی هاووڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی بەنداوەکە، بەڵام تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە و دەیان هاووڵاتی مەدەنی شەهیدکردوە، بۆیە
داوا لە گەلانی سوریا بەهەموو پێکهاتەکانەوە دەکەن دژی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین بوەستنەوە، بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەنگی خۆیان بگەیەننە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چونکە وێرانکردنی بەنداوەکە کارەساتی مرۆیی بەدوا دێت.