29
سبەینێ بەرشەلۆنە دەبێت بە میوانى بەنفیکا و لیڤەرپوڵ و لیلیش رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
سبەینێ بە نۆ یارى گەڕى حەوتەمى قۆناغى یەکەمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا دەستپێدەکات.
لە کاتژمێر هەشت و 45 خولەکى شەو، ئەتەلانتاى ئیتاڵى و شتۆرم گراتسى نەمسایى رووبەڕووى یەکدەبنەوە، مۆناکۆى فەڕەنسیش، میواندارى ئەستۆن ڤێلاى ئینگلیزى دەکات.
لە کاتژمێر 11شدا حەوت یارى دیکە بەڕێوەدەچن، بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە یاریگاى دا لوز، بەرامبەر بەنفیکاى پۆرتوگالى یارى دەکات، ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى و بایەر لیڤەرکوزنى ئەڵمانیش لە یاریگاى یانەى یەکەم بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.
لە هەمان کاتدا و لە یاریگاى ئانفیڵد، لیڤەرپوڵى ئینگلیزى، میواندارى لیلى فەڕەنسى دەکات، یۆڤانتۆسى ئیتاڵیش دەبێت بە میوانى کلەب بروجى بەلجیکى.