45
زووم..
بەسام ئیسحاق، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ــ مەسەدە، لە واشنتن بە زوومی گوت، بە فەرمی بانگهێشتکراون بۆ ئاهەنگی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە گۆڕانکاریی لە شێوازی ئاهەنگەکان کراوە و ناتوانن بەشداری بکەن.
نوێنەری مەسەدە دەڵێت، بەهۆی زریانێکی گەورەی بەفرەوە لە واشنتن، ئاهەنگی دەستبەکاربوونی ترەمپ هەڵوەشایەوە، سوێندخواردنەکە لە ژوورێکی باڵەخانەی کاپیتڵ دەبێت و تەنها ئەندامانی کۆنگرێس و هاوسەرەکانیان ئامادەبن.
بەگوتەی ئەو، زیاتر لە 200 هەزار بانگهێشتنامە بۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوون ترەمپ دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە تەنها 700 بانگهێشتکراو لە هۆڵەکەدا دەبن، کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانن.