30
زووم..
کەشناسیی ئێران رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران زۆربەی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
کەشناسیی ئێران باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەفر و باران و هەندێک جار لافاو روودەدات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەشێک لە رێگەوبانەکان بە تایبەت پارێزگای ورمێ کەمبوونەوەی مەودای بینین هەیە و بەستەڵەک و خلیسکی رێگاوبانەکان کێشەی لە هاتوچۆدا دروست کردووە، هەروەها ئەگەری گیرانی رێگاکانی گوندەکان بەهۆی بەفرەوە هەیە.
دەشڵێت، ئەگەری پچڕانی کارەبا لە گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لەبەر ئەم هۆکارەش داوا لە خەڵک کراوە خۆیان لە گەشتکردن و بەکارهێنانی رێگاکانی شاخ بەدوور بگرن.