38
زووم..
وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڵاویکردەوە، 100 ملیۆن حەبی کیپتاگۆنیان لە ناوبردوە، کە خاوەندارێتی بۆ ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوە کردوە، بەشی رووبەرووبوونەوەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، زانیاریان بەدەست گەیشتووە لەبارەی هەبوونی چەند بارهەڵگرێک کە حەبی کیپتاگۆنی تێدابووە، هەوڵدراوە لە رێگای خاڵە سنورییەکانی لازقیەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بنێردرێت.
ژمارەی ئەو حەبانەی ئامادە کراوەن بنێردرێن بۆ دەرەوە بە 100 ملیۆن حەب خەمڵیندراوە، لەگەڵ بڕێکی دیکەی بۆدرەی مادەی هۆشبەر کە لەنێو یاری منداڵان شاردرابوونەوە.