67
زووم…
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە
ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەولێر هەیە و لە ناوەندی پارێزگای سلێمانیش ئەگەری هەیە تەرزە ببارێ.
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە ئێوارەوە پلەکانی گەرما لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق داببەزێت و شەو بگاتە لوتکەی سەرما، هۆشداری ئەوەش دەدات ئەمشەو و سبەینێ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بگەنە پلەی بەستن.
لە لایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ کەشێکی ناسەقامگیر ناوچەکە بگرێتەوە و بەفر و باران ببارێ، پلەکانی گەرما پێنج بۆ هەشت پلە نزمدەبنەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەمشەویش بەردەوام دەبێت.