34
زووم..
درەنگى شەوى رابردوو سوپای تورکیا بە چڕی پردی قەرەقۆزاقی لە باشوری کۆبانێ بۆردوومان کردەوە.
زوومى کۆبانێ دەڵێت، لە هەمانکاتدا گرووپە چەکدارەکان لە عەین عیسا، بە هاوکاری تورکیا شوێنى مەدەنیان بۆردوومان کرد.
بەهەمانشێوە بە چڕى گوندەکانى دەوروبەری زرکان لە کانتۆنی جەزیرە بۆردومان کرا.
زوومى رۆژاڤا دەڵێت، هێشتا روون نییە زیانى بۆردومانەکانى درەنگى شەوى رابردوو چەندە.