33
زووم…
ئەمریکا پێشوازی لە دیداری نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی 16ـی ئەم مانگەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات، گوتیشی، دەکرێت دیالۆگی نێوان لایەنە کوردەکان رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبێت لە ئاڵوگۆڕی گشتگیریی دەسەڵات لە سوریا.
رۆژی 16ـی ئەم مانگە، مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد و بارودۆخی سوریا و دواین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵاتەکەیان تاوتوێ کرد.