25
زووم..
شەڕ و پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرین لەنێوان هەسەدە و گرووپەکانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و هەسەدە دەڵێت، وەڵامی تەواوی هێرشەکانیان داوەتەوە و چەندین چەکداری گرووپەکانیان کوشتووە.
ئاژانسی هاوار نیوز، کە گرنگیی بە هەواڵەکانی رۆژاڤا دەدات، دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە گرووپەکانی تورکیا بە پاڵپشتیی درۆنی تورکی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ بەری باشووری بەنداوی تشرین دەسپێکردووە، بەڵام دوای شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و گرووپەکاندا هێرشەکیانیان تێکشاندووە.
هاوکات هەسەدە، لەبارەی هێرشەکانەوە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە بەری باشووری مەنبج و گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین، هێزەکانیان رووبەڕووی هێرشی چەکدارەکانی تورکیا بوونەتەوە و چەندین تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشاندوون.