28
زووم..
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو سێ بارمتەیەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەزە ئازادکراون، بە دۆخێکی ترسناکدا تێپەڕیون و دۆزەخیان بینیوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسێکی ئیسرائیلی، کە لە ئازادکردنی بارمتەکان ئاگاداری کردووەتەوە، گوتوویەتی، هەمووان دەزانن ژیانی ئەوان دۆزەخ بووە و لە تاریکییەوە گەیشتوونەتە رووناکی و لە دەستبەسەرکردنەوە گەیشتوونەتەوە ئازادی.
دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەزە، سێ بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە ئازاد کران، لەڕێی تیمی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە گەیەندرانەوە ئیسرائیل و گەیشتنەوە لای خێزانەکانیان.