زووم..
مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک جارێکی دیکە بزووتنەوەی حەماس حوکمڕانیی کەرتی غەزە ناکات.
واڵتز بە کەناڵی سێ ئێن ئێنی گوتووە، ئەوە کۆتایی هاتووە حەماس وەک رێکخراوێکی قەدەغەکراو بتوانێت حکومڕانیی غەزە بکات، هەرچەندە بە ئاگربەستەکە گەشبینن، بەڵام هۆشداریش لە داهاتووی دەدەن، سەرەڕای نیگەرانییان لەو دۆخەی غەزەی پێدا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە و ئاوەدانی تێدا نەماوە.
بە گوتەی واڵتز، ئیسرائیل بۆ دڵنیابوونەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکات، ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا پشتیوانی لێدەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی جارێکی دیکە حەماس حوکمڕانیی غەزە ناکاتەوە، ئاسایشی غەزەش لەلایەن هێزێکەوە دەپارێزرێت کە عەرەبەکان پشتیوانی بکەن، رەنگە تێکەڵەیەکی فەڵەستنیش بێت.
دەشڵێت، سەرەڕای ئەوەی رێگای داهاتوو قورس دەبێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی توانای کۆکردنەوەی تەواوی لایەنەکانی هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەبارەی داهاتووی ئەو کەرتەی فەڵەستین.