34
زووم..
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، شاندەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێکەوتوون و ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دوێنێ، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، گرفتی تەکنیکی و سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.