24
زووم..
محەمەد سلێمان، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتنامەی دانیشتنی کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانتاران کردووە بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
پەرلەمانی کوردستان بانگێشتنامەکەی سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، تێیدا داوا لە فراکسیۆنەکانی پەلەمانی کوردستان دەکات رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆ، پەلەمان بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر هاتوو فراکسیۆنەکان کۆنەبوونەوە ئەوا بەرپرسیارێتی یاسایی و لێکەوتەکان لە ئەستۆی ئەودا نین کە روودەدەن.