زووم..
رۆژێک پێش دەستپێکردنی خولی دووەمی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێران پەردەی لەسەر بنکەیەکی مووشەکی ژێرزەمینیی بۆ هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس لادا.
بنکەکە بە قوڵایی 500 مەتر و لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراوە، کە توانای تەقاندنی مووشەکی کروز و خۆدزینەوەیان لە رادار هەیە.
حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی ئێران، ئەم بنکەیەی بە بەشێک لە بنکەی ژێرزەوی بۆ جێگیرکردنی کەشتییە فڕۆکەدارەکان بە مووشەکی دوورمەودا و ئەنجامدانی شەڕی دەریایی وەسف کرد.
ئەم کارەی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا و نیگەرانییەکان لە توندکردنەوەی سزاکان لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە زیاتر بوون.
پێشتر ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی “شارێکی مووشەکی لە دڵی شاخێکدا”ی بڵاوکردبووەوە. هەروەها لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بۆ نیشاندانی هێزی سەربازی مانۆڕی جۆراوجۆری سەربازی بەڕێوەچوو.