22
زووم..
دوای حەوت رۆژ لە خۆپیشاندان و گرتنی رێگای دوکان- رانیە لەلایەن هاووڵاتیانی ناحیەی بنگردەوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران رێگاکەیان کردەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی قایمقامی دوکان چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و تەواوکردنی رێگەی دوکان- رانیەی پێدان.
سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دوکان، لە لێدوانێکدا بە زوومی گوت، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەزامەندی لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی رێگای دوکان- رانیە دراوە و دوای تەواوکردنی کاروبارە ئیدارییەکان، پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە و تەواو دەکرێت.