21
زووم..
بزووتنەوەى حەماس ناوی ئەو سێ بارمتەیەى رادەستى بەرپرسانى ئیسرائیل کرد کە بریارە ئەمڕۆ ئازادیان بکات.
سێ بارمتەکە ژنن و پێشتر سەربازی ریزی سوپای ئیسرائیل بوون دوای 7ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن چەکدارانى بزووتنەوەى حەماسەوە دەستگیرکراون، تەمەنیان 24 ساڵ، 28 ساڵ و 31 ساڵە.
سێ بارمتەکان ناویان “رۆمی” و “ئیمیلی” و “دۆروون”ن.
دوای ئەوەى دوو کاتژمێر و 45 خولەک بزوتنەوەی حەماس رادەستکردنى ناوى بارمتەکانى بە پاساوی تەکنیکی و مەیدانى دواخست، دواجار ناوەکانی رادەستی ئیسرائیل کرد.
نووسینگەى بنیامین نەتانیاهۆى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، سێ بارمتەکە ئێوارەى ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن و بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە.