زووم..
دەم پارتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی بۆ دووەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەى دیوار، سبەی شاندی ئیمراڵی بە فەرمی داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکات بۆ ئەوەی دووەم کۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام بدەن.
لە راگەیەنراوەکەى دەم پارتی ئاماژە بەوەشکراوە، لەپاش پێشکەشکردنی داواکارییەکە لە وەزارەتی داد، پێشبینی دەکەین سەردانی دووەمی شاندەکە بۆ ئیمراڵی لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجام بدرێت.
سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆ لاى ئۆجالان لەپاش ئەوە دێت لەماوەى رابردوودا سەردانی شەش پارتی سیاسییان کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان.