22
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیر، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بەفربارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران، لەگەڵ هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەریی، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیرەوە.
کەشناسی پێشبینی دەکات، سەرەتا لە کاتەکانی بەرەبەیان ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور بێت و پلەی گەرما داببەزێت، پێشبینیش دەکات، بەدرێژایی رۆژەکە بەفر و باران لە ناوچە سنوورییەکان ببارێت.
کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکو سبەی شەو بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە بەفر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ببارێت، پلەکانی گەرماش پێنج بۆ هەشت پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.