25
زووم..
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد، بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی بەغداد، شاندەکە پێکدێت لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی بەغداد، شاندەکە لەگەڵ لایەنی بەغداد بابەتی هەژماری من، مووچە، بیرە نەوتەکان، قەرزەکانی هەرێم، لیستی مووچە و میکانیزمی مووچە تاوتوێ دەکەن.
زوومی بەغداد ئەوەشی زانیوە، بڕیارە شاندەکە سبەینێیش لە بەغداد بێت و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە.