زووم..
بەگوێرەى راپرسییەکەى نوێی ناوەندی گزیجی، دەنگەکانی ئاک پارتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و سەرۆکی ناوەندەکەش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێت من لە بری ئەردۆغان بم سبەی هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجامدەدەم.
راپرسییەکە لە پێگەى تی 24 بڵاوکراوەتەوە و لە راپرسییەکەدا پرسیاری ئەوە لە بەشداربوان کراوە ئەگەر هەفتەى داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە کێ دەدەیت.
لە راپرسییەکەدا دەنگەکانی ئاک پارتی بە شەش خاڵ پێش دەنگەکانی جەهەپە کەوتووە ئەمەش یەکەم راپرسییە لەپاش هەلبژاردنى شارەوانییەکانی 2024 دەنگەکانی ئاک پارتی بەو شێوەیە زیادبکات.
بەگوێرەى ئەنجامەکانی راپرسییەکە سەدا 36 پۆینت پێنجی بەشداربوان دەنگیان بە ئاک پارتی داوە، سەدا 29 پۆینت پێنج دەنگیان بە جەهەپە و سەدا نۆ دەنگیان بە دەم پارتی داوە.
راپرسییەکە ئاشکرای کردووە سەدا 87ی بەشداربووانی راپرسییەکە لەوباوەڕەدان ئۆجالان بانگەوازی چەک دانان بۆ پەکەکە دەکات.