زووم..
بزووتنەوەى حەماس دەڵێت، چاوەڕێی لیستێکی 90 ناویی ئەو دەستگیرکراوانەین کە بڕیارە ئیسرائیل ئازادیان بکات و رادەستیان بکاتەوە. دەشڵێت، رێککەوتنى ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان یەک ئیسرائیلی بە 30 زیندانییکراوی فەلەستینە.
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دەستگیرکراوە فەلەستینییەکان منداڵ و ژنن و ئەمڕۆ بڕیارە ئیسرائیل ئازادیان بکات، لەبەرامبەر ئازادکردنى سێ بارمتەی ئیسرائیلی، کە ژنن و پیشتر لە ریزەکانى سوپای ئیسرائیلدا بوون.
ئەمڕۆ رێککەوتنى ئاگربەستى غەزە، دوای دوو کاتژمێر و 45 خولەک، چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ بارمتەکانیان بەگوێرەى رێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕ بکەن.
هاوکات 200 بارهەڵگر لە دەروازەکانى رەفەحەوە ئامادەییان کردووە هاوکارییە مرۆیی و پێداویستییە سەرەکییەکان بگەیەننە کەرتى غەزە، لەو ژمارەیەش 95 بارهەڵگریان گەیشتوونەتە نێو کەرتەکەوە.