زووم..
رۆژنامەی ئیکۆنۆمیست وێڕای خستنەڕووی ئاماری زیانەکانی 200 ملیار دۆلاری لە ئەنجامی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور، لە زاری شرۆڤەکارانەوە رایگەیاندووە، کە چین سوودی لەم هێرشانە وەرگرتووە و رەنگە ئەم هێرشانە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوام بن.
راپۆرتەکە دەڵێت: بەهۆی هێرشی حووسییەکان، ژمارەی کەشتیە ئەمریکی و بەریتانیەکان کە بە گەرووی باب ئەلمندبدا تێدەپەڕن بۆ نیوە کەمیکردووە، بەڵام ترانزێتی چین زیادیکردووە.
هەروەها پارەی بیمەی کەشتییە رۆژئاواییەکان بۆ چەندین هێندە زیادیکردووە، بەڵام کەشتییە چینییەکان ناکرێنە ئامانج و تێچووی بیمەیان زۆر کەمترە.
شارەزایان مەزندە دەکەن کە هێرشەکانی حوسییەکان لە ماوەی 10 مانگی ساڵی رابردوودا 175 ملیار دۆلاری بۆ تێچووی گواستنەوەی دەریایی زیادکردووە و گەرووی باب ئەلمەندەب %12ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی پێدا دەڕوات.