زووم..
بە گوێرەی راپۆرتی کەناڵی راشا تودەی، ئەمریکا نەوەی نوێی بۆمبی ئەتۆمی لە ئەوروپا جێگیر کردووە، ئەوەش بۆ نۆژەنکردنەوەی سیستەمی چەکی ئەتۆمی ناتۆ لە بنکە سەربازییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری ئەوروپا.
ئەم بۆمبە بۆ بەهێزکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ناتۆ دروستکراوە و تایبەتمەندی پێشکەوتووتری هەیە، لەنێویاندا وردبینییەکی بەرزتر.
لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمەریکا باسیان لە “جێگیرکردنی تەواو”ی ئەم بۆمبانە کردووە، بەڵام وردەکاری زیاتریان لەبارەی شوێنی وردی ئەو بۆمبانە نەخستووەتەڕوو.
هەندێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم بۆمبانە لە بەلجیکا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و تورکیا جێگیر کراون.
ئەم هەنگاوانە کاردانەوەی نەرێنی لەلایەن مۆسکۆوە بەدوای خۆیدا هێناوە و کرێملین هۆشداری دەدات کە زیادکردنی ژمارەی چەکی ئەتۆمی لە ئەوروپا دەتوانێت گرژییەکان و مەترسیی شەڕی ئەتۆم زیاتر بکات.