زووم..
لە باکوری نەیجیریا تەنکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 70کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە دوێنێ لە ناوچەیەکی نزیک ئەبوجای پایتەخت روویداوە و تانکەرەکە 60 هەزار لیتر بەنزینی هەڵگرتبوو کە وەرگەڕانی تەقینەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.
دوای وەرگەڕانی تەنکەرەکە زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بەپەلە چوونەتە ئەو شوێنە بۆ کۆکردنەوەی بەنزینە رژاوەکە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو کارە مەترسیدار بێت و لە کۆتاییدا تەقینەوەکە ئاگرێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و خەڵکێکی زۆری کوشت.
زۆرێک لە قوربانییەکان بە شێوەیەکی خراپ سووتاون و نەناسراون. جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیش تووشی سووتانێکی سەخت بوون.
ئەم رووداوە لە کاتێکدا روویدا کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و هەڵوەشاندنەوەی یارمەتییەکانی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتەوە، نرخی بەنزین لە نەیجیریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.