زووم..
سوپای ئیسرائیل سنورى رەفەحەیان لە باشووری کەرتى غەزە، بەرەو فیلادلفیای هاوسنوور بە میسر کشاندەوە.
میدیاکانى فەلەستین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویان کردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەزە، بۆ میحوەری فیلادلفیا بە درێژایی سنووری میسر دەستیان کردووە بە کشانەوە.
کشانەوەى ئەو هێزانەی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەى نەخشەیەک لەلایەن هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیلەوە، بەگوێرەى ئەو نەخشەیە، فەلەستینییەکان نابێت لە میحوەری تەنساریم لە باکووری کەرتى غەزە و لە دەروازەی رەفەح و رێڕەوی فیلادلفیا لە باشووری کەرتەکە نزیک بکەونەوە کە هاوسنوورى میسرە.
رۆژێک بەرلە وادەى جێبەجێکردنى ئاگربەست، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، پێداگریی ئەوەى کرد، سوپای وڵاتەکەى نەک هەر لە ناوچە سنوورییەکان فیلادلفیا ناکشێتەوە، بەڵکو پێگەى سوپاکەى لەوێ دامەزراوتردەکات.
گوماندەکرێت هەریەکە لە رێڕەوی تەنساریم و ناوچە سنوورییەکانى فیلادلفیاوە بارمەتەکان ئاڵوگۆڕبکرێت.