زووم..
ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا دەڵێت، داوا لە تەواوی کۆمەڵگە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا هەبێت بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
لە راگەیەندراوێکدا، ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا دەڵێت، بێدەنگی لە ئاست تورکیا هاندەرە بۆ بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر رۆژاڤا.
لەبارەی هێرشەکانی دوێنێی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین کە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکە برینداربوون، ئیدارەی خۆسەر باسی لەوەکردوە، ئەم تاوانانە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە، هەروەها هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە سووریا دەکەنە ئامانج و ئامانجیان درووستکردنی بۆشاییە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و توندڕەوی.
داواش دەکات، پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و رای گشتی جیهانی و سووریا و کوردستان بەپەلە هەنگاو بنێن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و کار بۆ سنووردارکردن و ڕاگرتنی ئەو تاوانانە دژی گەلەکەمان بکەن.