32
زووم..
لە سەروبەندی جێبەجێکردنى ئاگربەستی غەزەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەزاران کەس بۆ پشتیوانیى فەلەستین لەندەنی پایتەختى بەریتانیا گردبوونەوە و هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتە زیاتر لە 70 کەسیان لێ دەستگیرکردن.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دەستگیرکردنى ئەو خۆپیشاندەرانە، لە خۆپیشاندانەکانى ساڵی 2023ـەوە، زۆرترین دەستگیرکردنە هێزە ئەمنییەکانى بەریتانیا ئەنجامیدابێت.
ئەم خۆپیشاندانەى لەندەن وەک فشارێکی مەدەنییە بۆ سەر کۆمەڵی نێودەوڵەتى، لە ئاست قەبارەى ئەو کوشتارەى ئیسرائیل لەماوەى 15 مانگى رابردوو بەرامبەر کەرتەکە ئەنجامیداون.
ئاژانسەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە ناوچەیەکى دوور لەو خۆپیشاندانە، دژە خۆپیشاندانێکی دیکە بە ئاڵا و دروشمى ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش هێزە ئەمنییەکانى لەندەنى لە ئەگەری پێکداهەڵپژان و گرژیی زیاتر خستووەتە مەترسییەوە.