36
زووم..
ئیدارەى نوێی سوریا باجی لەسەر ئەو کاڵایانە زیادکرد کە لە تورکیاوە دەبرێن بۆ وڵاتەکەى. بەگوێرەى زانیارییەکان زیادکردنی باج بە رێژەى نێوان سەدا 300 بۆ سەدا 500 زیادکراوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی ئاسیا، بەهۆی دەستپێکردنەوەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسی لە خاڵە سنورییەکان قەرەباڵەخییەکی زۆر دروست بووە و بارهەڵگرەکان بە درێژایی شەش کیلۆمەتر نۆرەیان گرتووە لە سنور تا بارەکەیان بپەڕێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لە 23ى ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەستپێبکاتەوە.