28
زووم..
لە ساڵی 2024 دا نزیکەى 300 درامای تورکی بە وڵاتانی دەرەوە فرۆشراوە و 500 ملیۆن دۆلار داهاتى هەبووە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی بیرلیک، زنجیرە و درامای تورکیی تادێت وەک کەرتێکی تایبەت و گشتگیر فراوانتر دەبێت و لەسەر ئاستی وڵاتان کڕینی زنجیرە تورکییەکان زیادبووە.
رۆژنامەکە نوسیوێتی، ئەو زنجیرانە لە 150 وڵات نمایش کراون لە وڵاتانی عەرەبییەوە تاکوو ئەمریکای لاتین زنجیرەى تورکیی بازاڕی گەرمی هەیە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نزیکەى 200 زنجیرەى تورکیی نمایش دەکرێن.
لەئێستادا سەدان زنجیرەی تورکیی بەرهەمدەهێنرێت و هەندێکیان ساڵانێکی زۆرە نمایش دەکرێت و بەردەوام وەرزی نوێییان هەیە.